کوردۆ گەلۆ

کوردۆ؛ گەلۆ؛

هۆزی چەوساوەی شۆڕش-وان!

وەرن هەتا لە قوژبنێکی خۆشەویستی دنیادا؛ لە کوردستان؛

جەژنی شۆڕش، بە ئاگرباران کردنی داگیرکەران بەرپا بکەین.

یادیان بەخێر، شەهیدە خۆشەویستەکان؛

هەزار بریا، لێرە بان و بیاندیبا،

چۆن زەحمەتکێشی کوردوستان

جەژنی شۆڕش بە ئاگرباران کردنی چەوسێنەران بەرپا دەکەین

وەکوو شەهید فوئاد وتی: با هەل خواز و هەل-پەرستان بلوورێنن

چاوەکانم؛ چاو لە ئاسۆی بەرین بگرین، تەماشاکەین؛ وا شۆڕشە و سەردەکەوێ

شؤڕشە و گەشاوەتەوە؛

هەزار بریا، شەهیدە خۆشەویستەکان لێرە بان و بیان دیبا

دەستە-دەستە لاوی کارگەر و زەحمەتکێش

پێ دەنێنە ڕێبازی سەختی پڕ-ئەندێش

دایکی شۆڕشگێڕ و دلێر نێوچاوی بەرزیان ماچ دەکا

کوردۆ گەلۆ؛

هەزار بریا شەهیدە خۆشەویستەکان لێرەبان و بیان دیبا

کە چەند ئاسایي بووەتەوە و هەر لەمێژە،

تفەنگ و ڕەخت و فیشەکدان، سەرینی نەرمی لاوانە؛

بیان دیبا، چۆن هەڵمەتی پێشمەرگەکان، دوژمنەڕاوی کردوەتە کاری ئاسایي ڕۆژانە!

بیان دیبا، لەکاتێکدا شکاوە قەڵای ترس و سام

لەکاتێکدا بووەتە ژووری زاوایەتي، ژووری ئیعدام،

بەکام لەمپەر ئەم لافاوە ڕادەوەستێ!؟!

کامە شوورە، دیوار، قەڵا، بنەمای سستی زۆرداري؛

، بنەمای سستی سەرمایە، دەپارێزێ لە شکان، ڕووخان، داشۆران؟!؟

١٣٦١/١٩٨٢


دیدگاه‌ها

یک پاسخ به “کوردۆ؛ گەلۆ؛”

  1. The call for remembrance of the martyrs and celebrating revolution is powerful, and it reminded me of the themes of struggle and freedom often explored in games like the one detailed on https://tinyfun.io/game/prison-escape-journey. It’s interesting to consider how these concepts resonate across different forms of expression.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *